نیو ملیۆن لیتر نەوتی قاچاخ دەستی بەسەردا گیرا



ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی بەقاچاخبردنی زیاتر لە نیو ملیۆن لیتر لە قاچاخی نەوت و دەستگیرکردنی (14) قاچاخچی لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی ئاژانسەکەدا هاتووە، “لە چوارچێوەی زنجیرە کارەکانی دەزگاکە بۆ سنووردارکردنی دەرهێنان و بەقاچاخ بردنی نەوت، باندێکی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا کە زیاتر لە (نیو ملیۆن) لیتر نەوتی قاچاخیان پیبوو.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکرد، “ئۆپەراسیۆنەکانی دەستبەسەرداگرتن لە پارێزگاکانی (بەغدا، ئەنبار، دیالە، سەڵاح الدین، نەینەوا، و کەربەلا) ئەنجامدراون، هەروەها لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر  (8) کۆشک کە تانکی قاچاخی تێدابووە، جگە لە تانکەرە نەوتەکان (14) تۆمەتبار بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری.”

لە ئەمڕۆوە باج دەخرێتە سەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی هەنار و سێو
پێت لە ئەمڕۆوە باج دەخرێتە سەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی هەنار و سێو
قائانی گەیشتە بەغدا و جانتاكەی دەستی دوو دۆسیەی گرنگی تێدایە
دوات قائانی گەیشتە بەغدا و جانتاكەی دەستی دوو دۆسیەی گرنگی تێدایە
پەیوەنیدر