ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، هاتنی زیاتر لە 100 تۆن دەرمانی ( بێ ناونیشان)بە ڕەچەڵەک نادیار بۆ ناو پارێزگای کەرکوک پووچەڵکردووەتەوە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، لە بەیاننامەیەکدا، کە “مەفرەزەکانمان لە پارێزگای کەرکوک گەشت،زانیاری هەواڵگری دروستیان وەرگرتووە سەبارەت بە بوونی باندێکی ڕێکخراو کە زیاتر لە 100 تۆن دەرمانی بێ ناونیشان لە ڕێگەی 8 بارهەڵگرەوە دەهێننە پارێزگای کەرکوک”.
دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکرد، “بە لەبەرچاوگرتنی مەترسی ئەم دەرمانانە لەسەر تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان، دەستبەجێ تیمێکی هەواڵگری و تەکنیکی پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو بارهەڵگرانەی کە ئەم دەرمانانەیان بارکردووە”.
دەزگاکە ئەوەشی خستەڕوو، “مەفرەزەکانین، پلانێکی تۆکمە، توانیان دەست بەسەر 100 تۆن دەرمانی قاچاخ و ئەو ئۆتۆمبێلانەدا بگرن کە ئەو دەرمانانەیان بارکردووە و شۆفێرەکانیش دەستگیرکران، پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کرا و دۆسێی تایبەتیان بۆکراوەتەوە.