تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە کەرکوك دۆزرایەوە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕفێندرابوو.
ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی شۆفێرێکی تاکسی دانیشتووی ناحیەی سلێمان بەگ دۆزرایەوە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێلە تاکسیەکەیەوە ڕفێندرابوو.
دوێنێ پۆلیس ئۆتۆمبێلەکەی دۆزیەوە و ئەمڕۆش تەرمی شۆفێرەکە لەسەر رێگای حەولی کەرکوک – بەغدا لە نزیک ناحیەی لەیلان دۆزرایەوە.