پۆلیسی سلێمانی بە هاوکاری پۆلیسی شەقڵاوە تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد



پۆلیسی سلێمانی بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی شەقڵاوە تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد .
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسیی لێدەكرێت ئەگەر بێتو پارەی پێنەدات، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و شوێنی تۆمەتبار دۆزرایەوە، پاشان بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی شەقڵاوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت.
ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( س،خ، س لەدایكبووی 2003) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2 ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .
شارەوانی: زەویەکی ڕوکنمان لە هەڵەبجە فرۆشت بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی شارەکە
پێت شارەوانی: زەویەکی ڕوکنمان لە هەڵەبجە فرۆشت بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی شارەکە
دادگای فیدراڵی بڕیارێکی گرنگ لەبارەی هەرێمەوە دەدات
دوات دادگای فیدراڵی بڕیارێکی گرنگ لەبارەی هەرێمەوە دەدات
پەیوەنیدر