شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی جێبەجێکردنی یاسای بودجە سەردانی بەغدا دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەو بارەیەوە پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند، یاسای بودجە تەوەری سەرەکی گفتوگۆی شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق دەبێت.
جەختیشی کردەوە هەرێمی کوردستان ئەو ئەرکانەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا دەکەونە سەرشانی جێبەجێی کردوون و چاوەڕێ دەکەن بەغدا بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت.
سەردانەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش کۆتایی دێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێ دەکەن، لیستی مووچەی مانگی ئەوت ڕابگەیەندرێت کە بە هۆی یەکلانەبوونەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کاتی دابەشکردنی بە نادیاریی ماوەتەوە.