ئێوارەی ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هاوینە لە سلێمانی دەستپێدەکات، چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت، بۆ ماوەی پێنج هەفتە بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی، لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی دەبێت، لە ١٥ی ئاب بۆ ١٢ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەکە ڕۆژانی سێ شەممەی هەموو هەفتەیەک دەبێت، کاتژمێر حەوت بۆ یانزەی شەو بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، کاری دەستی، خواردنی خۆماڵی، هونەرمەندان و تیمی مۆسیقا بەشدارن، نمایشی تایبەت ئەنجامدەدەن.
دوێنێ شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی سازدانی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی لە بەردەرکی سەرا، ئەمڕۆ لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ تا ١١ی شەو هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانەکە قەدەغەدەبێت، تەنهای شەقامی پیرەمێرد بە ئاڕاستەی شەقامی ئۆرزدی کراوەدەبێت، شەقامی سابونکەران دادەخرێت.