بە دابەشکردنی مووچەی پێنج وەزارەت و سەرۆکایەتییەکان، دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە، ڕۆشنبیری، کارەبا، خوێندنی باڵا و شارەوانی مووچەی مانگی شەش وەردەگرن.
هەروەها مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەش دابەش دەکرێت.
بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش کۆتایی دێت و فەرمانبەران لە چاوەڕوانیی ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی حەوتدا دەبن.