ئاسایشی هەولێر: بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە کاتی دەستگیرکردنیدا هەوڵی هەڵهاتنی دا



ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی هەڤاڵانی هەولێر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا هەوڵی هەڵهاتنیداوە و بە ئۆتۆمبێل خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کەمێک لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانمانەوە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەگەڕەکی (هەڤاڵان)ی شاری هەولێر دەستگیر کرا، لەکاتی دەستگیرکردنی هەوڵی داوە بەئۆتۆمبێل هەڵبێت و خۆی لەچەند ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکە داوە،بەڵام دواتر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

ئاسایشی هەولێر رەتیشیدەکاتەوە کە هێج کارمەندێکیان برینداربووبێت و دەشڵێت:” ئەو هەواڵانە دوورن لەڕاستییەوە کە باس لەبرینداربونی دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکەن.

لە دوایین ڕۆژی دابەشکردنی مووچەدا ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
پێت لە دوایین ڕۆژی دابەشکردنی مووچەدا ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ روونکردنەوە دەدرێت
دوات لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ روونکردنەوە دەدرێت
پەیوەندیدار