بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر، بەر لەئەنجامدانی تاوانێکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبار (ن ،ن ، م) کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوە و بەنیاز بووە منداڵێکی خۆی، کە تەمەنی تەنها (ساڵێك و نیوە) بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژێت.
ڕاشیگەیاندووە، بەر لەئەنجامدانی تاوانەکە، بە بڕیاڕی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا و ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە.