پەروەردە بڕیارێكی بۆ كاتی تاقیكردنەوەكان دەركرد



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو بڕیاری لەبارەی خشتە و كاتی تاقیكردنەوەكان دەركرد.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە فەرمانێكی وزاریدا، كە 5-12-2022 دەریكردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەر بەرژەوەندی خوێندكارانی هەردوو پێكهاتەی (ئێزدی و كرستیان) بڕیارماندا بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری ئەو خوێندنگایانەی هەردوو پێكهاتەكەی تێدا دەخوێنن خشتەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم بەجۆرێك ڕێكبخەن بگونجێت لەگەڵ جەژن و بۆنەكانیاندا.

هەر بەپێی بڕیارەكە، “لەبەرئەوەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان ڕێكەوتی (17ی 12)یە و ئەو ڕۆژەش تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەمی تێدا بەڕێوەدەچێت، سەرجەم خوێندنگەكان كاتژمێرێك پێش دەستپێكی تاقیكردنەوەكان ئەو ڕۆژە مەڕاسیمی ڕۆژی ئاڵا ئەنجام بدەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە تەنها ئەو ڕۆژە یەك كاتژمێر درەنگتر تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدەن.

نرخی دۆلار بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبووەوە
پێت نرخی دۆلار بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبووەوە
دادگای فیدڕاڵی بڕیارەكەی بۆ خانەنشینانی هەرێم بڵاوكردەوە
دوات دادگای فیدڕاڵی بڕیارەكەی بۆ خانەنشینانی هەرێم بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر