لە دوورگەی هاوای ئەمریکا ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا



دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و پرۆسەتی گەڕانیش لەقۆناغی سەرەتادایە، چونکە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئاگرکەوتنەوەکەی شارۆچکەی ماوی بۆ ٩٣ کەس بەرزبووەتەوە و ئەوەش ژمارە ڕاستەقینەکە نییە.

ئاگرەکەی هاوای بە کارەساتبارترین ئاگری دارستانەکانی ئەمریکا دادەنرێت لەماوەی زیاتر لە یەک سەدەی ڕابردوودا.

جۆن پێلێتیێر، بەڕێوەبەری پۆلیسی ماوی بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێیتد پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەو تیمانەی سەگی بۆنکەریان هەیە، تەنها ٣٪ی ناوچەکەیان پشکنیووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رووبەرێکمان هەیە کە دەبێت بیخەینە پاڵ ناوچەی گەڕان کە لە 8 کیلۆمەتر چوارگۆشە کەمتر نییە، و پڕە لە کەسانێک هاوکارییان پێویستە”

جەختی لەوەشکردەوە کە ئامارەکانی گیانلەدەستدان دروست نین و تا ئێستا نازانرێت ژمارەکە دروست و تەواوەکە چەندە و ئەگەری زۆرە ژمارەی گیانلەدەستدان زیادبکات.

باسی لەوەکردووە، هۆکاری ئاگرەکە لە ئاگرێکەوە بووە کە کانزای تواوەی لەگەڵدا بووە، بۆیە تا ئێستا تەنها دوو کەس دەستنیشانکراون.

بەپێی ئامارەکان  دوو هەزار و ٢٠٠ باڵەخانە وێرانبوون و هەموویان شوێنی نیشتەجێ بوون بوون و زیانەکانی سەرانسەری دوورگەکە بە شەش ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

لەهەمانکاتدا، بەهۆی ئاگرەکەوە ٥٤٤ خانوو ڕووخاون و بەتەواوی سووتاون هاوکات زیانێکی زۆری ماددی بەر ژێرخانی دوورگەکە کەوتووە .

قوباد تاڵەبانی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
پێت قوباد تاڵەبانی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
چەند شەقامێکی هەولێر نۆژەندەکرێتەوە
دوات چەند شەقامێکی هەولێر نۆژەندەکرێتەوە
پەیوەندیدار