ئەندامێكی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە بارەی ناردنی پشکی هەرێم لە لایەن بەغداوە نەماوە و هەفتەى داهاتوو وەزارەتى دارایی پارەى هەردوو مانگى حەوت و هەشت بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات.
ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە و داتاو زانیارییەکان لە بارەی داهاتەوە رادەستی بەغدا بکات.
وتیشی: تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پاکتاوى دارایی و حساباتى هەرێم کۆتایی دێت و هەفتەى داهاتوو وەزارەتى دارایی عێراق لەگەڵ دابەشکردنى پشکى پارێزگاکاندا، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات و تاوەکو کۆتایی مانگ مووچەی هەردوو مانگی (٧،٨) رەوانە دەکرێت.