پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە تاوەكو كۆتایی مانگ، حكومەتی عێراق هەردوو مووچەی مانگی 7 و 8 دەنێرێت.
ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی بۆ میدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی حكومەتی هەرێمی كوسدتان سەردانی بەغدا بكاتەوە.
ڕاشیگەیاند، ئەو شاندەی هەرێم دواین داتا و زانیارییەكان لەبارەی داهاتەوە ڕادەستی بەغدا دەكرێت.
وتیشی، “لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە مووچەی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت و تاوەكو كۆتایی مانگ مووچەی هەردوو مانگەكانی 7 و 8 ڕەوانە دەكرێت”.