وادەی کاراکردنی سیستمی زانکۆلاین دیاریکرا



 

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، لەکۆتایی مانگی ئاب و لە 8/28 بۆ 9/1 سیستمی زانکۆ لاین لە هەرێم کارادەبێت، ئەمەش دوای تۆمارکردن و ڕادەستکردنی سەرجەم ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندنی باڵا.

ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە ئێستادا چاوەڕێن وەزارەتی پەروەردە سەرجەم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بنێرن، و پاشان ئامادەکاری دەکرێت بۆ کاراکردنی سیستمی زانکۆ لاین.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی سەرجەم ئەنجامەکانیان پێگەیشت پێشبینی دەکرێت لە نێوان رێکەوتی ٢٨ی ئاب بۆ ١ی ئەیلول سیستەمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کارابکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتا تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەرێوەچوو و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمیش پێشتر ڕیگەیاندبوو، لە دوای تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم رێژەی دەرچوون ئاشکرا دەکەن و ئەنجامدەکان دەنێرن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.

 

لەسەر دەستكاری كردنی بەشەخۆراك هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
پێت لەسەر دەستكاری كردنی بەشەخۆراك هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
بەرگی شەشەمی كتێبەكەی “بارزانی” بڵاوكرایەوە
دوات بەرگی شەشەمی كتێبەكەی “بارزانی” بڵاوكرایەوە
پەیوەنیدر