ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان بڵاویانكردنەوە، ئەدریانۆ ئەستێرەی پێشووی بەرازیل، لە دوای تەنیا 24 ڕۆژ لە هاوسەرگیریی، بەهۆی یارییەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل لە مۆندیال، لە ژنەكەی جیابۆوە.
ئەو یاریزانە تەمەن 40 ساڵە كە پێشتر ڕایگەیاندبوو 13 ملیۆن یورۆی بۆ چارەسەری خەمۆكی خەرجكردووە، لە دوای شكستخواردنیگواستنەوەی بۆ لۆهاڤەری فەرەنسایی لە ساڵی 2015، لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابروو هاوسەرگیریی لەگەڵ میكایلا میسكیتای هاوڕێی كرد.
ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل” لە زاری سەرچاوەكانەوە بڵاویكردەوە”ناكۆكییەك لەنێوان هەردوولا دروستبوو بەهۆی دیارنەمانی ئەدریانۆ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەسەر یەك، پاش ئەوەی لەگەڵ هاوڕێكانی بە ئۆتۆمبێلەكەی ڕۆیشتبوو بۆ یەكێك لە ناوچەكانی ڕیۆ دی جانیرۆ بۆ بینینی یاریی هەڵبژاردەی سویسرا و بەڕازیل”.
بەپێی ڕۆژنامەكە”ژنەكەی هەموو وێنەكانی سڕیبۆوە لەسەر ئەپی (ئەنیستاگرام)، بە هەمان شێوە خانەوادەكەی ئەدریانۆش ئاهەنگێكیان هەڵوەشاندەوە كە وابڕیار بوو لە كۆتایی هەفتەی داهاتوو سازبكرێت”.
ئەدریانۆ لە ساڵی 2016 وازی لە یاریی تۆپی پێ هێنا، پاش ئەوەی تەواوكردنی كاروانەكەی دەبووە بارگرانی بۆی لە پاش مەرگی باوكی.