60 دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی سوێند دەخۆن



بڕیارە لە ڕێوڕەسمێکدا 60 دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی بخۆن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی 27ی ئەم مانگە دەستنیشانکراوە بۆ سوێندخواردنی ده‌رچووانی خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی كه‌ ژماره‌یان 60 کەسە.

ڕوونیشیکردەوە کە 45 لە دەرچووانی خولەکە دادوه‌رن و 15شیان ئه‌ندامی داواكاری گشتین.

ڕاشیگەیاند، بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌ر و ئه‌ندامانەی داواكاری گشتی دوای ده‌رچوونیان له‌ خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی دێت كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دوای ته‌واوكردنی دوو ساڵ خوێندن له‌و په‌یمانگه‌یه‌، به‌ فه‌رمانێكی هه‌رێمی بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌رچووه‌و دوای ته‌واوبوونی رێوره‌سمی سوێندخواردنیان له‌ دادگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ كار ده‌بن.

 

٦٩٢ هەزار گەشتیار بە کەشتی گەشتیاریی چوونەتە تورکیا
پێت ٦٩٢ هەزار گەشتیار بە کەشتی گەشتیاریی چوونەتە تورکیا
چین مانگێکی دەستکرد بۆ پێشگرتن لە کارەساتی سروشتی بەکاردەهێنێت
دوات چین مانگێکی دەستکرد بۆ پێشگرتن لە کارەساتی سروشتی بەکاردەهێنێت
پەیوەنیدر