ڕێکخراوێکی ئەمریکی ژمارەی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە هەولێر و دهۆك ئاشکرا دەکات



ڕێکخراوێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە تورکیا 64 بنکە و بارەگای سەربازیی لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆکدا هەیە.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی “کریستیان پییسمەیکەر تیم” کە بە “سی پی تی” ناسراوە بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند، ئەمساڵ تورکیا 82 شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە، بەهۆیانەوە هەشت هاووڵاتی کوژراون و کە چواریان لە دهۆك و چوارەکەی دیکەشیان لە سلێمانی بوون.

ڕوونیشیکردەوە کە دوو هاووڵاتیش لە دهۆك بە هۆی بۆردومانەکانەوە برینداربوون و لە سلێمانیش هاووڵاتییەك.

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکە لە ساڵی 2015ەوە تا ئێستا 147 هاووڵاتی بە هۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە و 219ی دیکەش برینداربوون.

ڕێکخراوی سی پی تی ئاشکراشیکرد، تورکیا 64 بارەگا و بنکەی سەربازیی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك هەیە کە 55یان بارەگا و نۆیان بنکەی سەربازین.

مامەڵەی خانووبەرە لە دوبەی گەیشتووەتە لوتکە
پێت مامەڵەی خانووبەرە لە دوبەی گەیشتووەتە لوتکە
ژمارەیەك هاووڵاتی کورد لە داغستان زیندانیکراون
دوات ژمارەیەك هاووڵاتی کورد لە داغستان زیندانیکراون
پەیوەنیدر