کۆمپانیای ئاسیا سێڵ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی دوێنێوە بڵاوکردەوە، و ئاماژەی بەوەداوە کە ئەوکەسانەی لەو هێرشە درۆنییەی دوێنێ گیانیان لەدەستدا، یەکێکیان کارمەندی ئەوانە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسیاسێڵ
دوێنێ فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان نزیك ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن، بۆردومانی ئۆتۆمبێڵیكی كرد كە سێ كەسی تێدابوو، بە شۆفێرەكەوە كە فەرمانبەری ئاسیا سێل بوو لە پارێزگای موسڵ.
خوالێخۆشوبو ناوی ( حەسەن ئەحمەد كەشمولە)یەو عەرەبی موسڵاویە، هاتبوو سەردانی كچەكەی بكات لە سنوری باشماخ كە خوێندكارە لە كۆلیجی پزیشكی شاری سنە و بیهێنێتەوە بۆ موسڵ، دوو كەسەكەی تریان باوك و كچێك بوون بەناوی (زیاد مستەفا خدر) و كچەكەی لە دایكبووی 2006 بوو دانیشتووی رەشیدیەی موسڵە بۆ هەمان مەبەستی حەسەن كەشمولە كە دراوسێیان بوو وە بۆ هێنانەوەی كچەكەیان بۆ موسڵ.
ئەمانە هەموویان بەهۆی باری نا هێمنی لە موسڵدا هاتبوونە دهۆك، هەمووشیان عەرەبی موسڵن، بەداخەوە ئەم هێرشە كۆتایی بە ژیانیان هێنا.