“گەنجینەی ئەمریكا بۆ دۆلار یاری بە چارەنووسی گەلی عێراق دەكات”





سەركردەیەكی هاوپەیمانی فەتح، گەنجینەی ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی یاری بە چارەنووسی گەلی عێراق دەکات بە قووڵکردنەوەی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکان و دەشڵێت: “عێراق پێویستی بە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری هەیە دوور لە هەژموونی ئەمریکا”.

عەلی زوبەیدی، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، هیچ دادپەروەرییەک نییە لە بەردەوامبوون لە دانانی پارەی وڵاتەکە لە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا و وتیشی، ” “واشنتۆن متمانەیەکی زۆری لەو پەیماننامە و میساقانەدا نییە، کە لەگەڵیدا ڕێککەوتوون”.

ڕاشیگەیاندووە، عێراق کۆتایی بە قەیرانی دۆلار دەهێنێت ئەگەر ڕزگاری بێت لەو هەژموونەی، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر پارەی فرۆشتنی نەوت سەپاندویەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، خەزێنەی ئەمریکا بەردەوامە لە یاری كردن بە چارەنووسی خەڵک بە قووڵکردنەوەی قەیرانی ئاڵوگۆڕی بەرز ڕێژەی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکان.

دەشڵێت: “واشنتۆن بە شێوەی زارەکی سنووردارکردنی بەشی حەوتەم بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی خۆی بەدەستبهێنێت، بەڵام عێراق پێویستی بە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری هەیە دوور لە هەژموونی ئەمریکی، کە لە زۆرێک لە فایلەکاندا لەسەر سنگی عێراق دانیشتووە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە کازم ئەلتوکی ئەندامی پەرلەمان ڕایگەیاندووە، “ئەو ڕێوشوێنانەی بانکی ناوەندی گرتنیەبەر بەرگەی بڕیارەکانی گەنجینەی ئەمریکای نەگرت سەبارەت بە دۆلار، هەروەها ئەو سزایانەی گەنجینەی ئەمریکا سەپاندوونی ڕێگە بە سەقامگیری نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکان نادات”.

 هەردوو وەزیری دارایی و ناوخۆی عێراق لەپەرلەمان ئامادەبوون
پێت  هەردوو وەزیری دارایی و ناوخۆی عێراق لەپەرلەمان ئامادەبوون
كاتی ناردنی مووچەی مانگی 7 لەلایەن عێراقەوە ئاشكراكرا
دوات كاتی ناردنی مووچەی مانگی 7 لەلایەن عێراقەوە ئاشكراكرا
پەیوەنیدر