“بەهۆی گرانبوونی کارەبا سێ ملیۆن دار وشک دەبێت”



ئەمڕۆ پارتى سەوز  ڕایگەیاند، گرانکردنی نرخی کارەبا لەلایەن وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە، مەترسی لەناوچوون بۆ نزیکەى سێ ملیۆن دار و گوڵ و چیمەن زیاد دەکات.

ملکۆ بازیانى، سکرتێرى پارتى سەوز لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئێستا ٢٢٥ هەزار باخ لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بوونى هەیە، بەهۆی گرانکردنی نرخی کارەبا لەسەر خاوەنەکانیان لەلایەن وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە، نزیکەى سێ ملیۆن دار، گوڵ و چیمەن مەترسى وشکبوونیان لەسەرە.

سکرتێرى پارتى سەوز ئاماژەى بەوەکرد، بڕیارە حکومەت نرخى واتێک کارەبا لەسەر باخەکان بۆ ١٦٧ دینار زیاد بکات، ئێمە واژۆی خاوەن باخ و دانیشتوویى سیتیەکان کۆدەکەینەوە و بە توندی لە دژی گرانکردنی نرخی کارەبا دەوەستینەوە.

ملکۆ بازیانى، سکرتێرى پارتى سەوز ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر بڕیاری گرانکردنی نرخی کارەبا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، باخەکان وشک دەبن و لە ئەنجامدا ڕێژەى سەوزایى لە هەرێمی کوردستان کەمدەکات، بەهۆی ئەوەی باخەوانان نەتوانن پارەکە بدەن.

ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما جمەیان دێت
پێت ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما جمەیان دێت
عێراق: تا بڕی ٥٠ ملیۆن دینار، قەرز دەدرێتە گەنجانی بێکار
دوات عێراق: تا بڕی ٥٠ ملیۆن دینار، قەرز دەدرێتە گەنجانی بێکار
پەیوەنیدر