گەورەترین وڵاتی مسوڵمان سێكسی پێش هاوسەرگیری قەدەغەكرد



 

پەرلەمانی ئەندەنووسیا ئەمڕۆ سێشەممە هەمواری یاسایەكی پەسەندكرد، بەپێی هەموارەكە موومارەسەی سێكسی لە پێش هاوسەرگیریدا بە تاوان دەژمێردرێت و قەدەغە دەكرێت، ئەوەش بە گۆڕانێكی بنەڕەتی دادەندرێت لە یاسای ئەو وڵاتەدا، ئەوەش بە هەنگاوێك بەرەو سنوورداركردنی ئازادییە كەسییەكان لە گەورەترین وڵاتی مسوڵماندا لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە هەژمار دەكرێت.

ئەم هەموارە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەكەی بەدەستهێنا كە مشتومڕێكی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان سوفمی داسكۆ ئەحمەد بۆ فڕانس پرێس دەڵێت “هەموارەكە یاساییە”.

ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە هەموارەكە دەگرن دەڵێن “ئەوە سەركوتكردنی مافە مەدەنییەكانە و گۆڕینی وڵاتە بەرەو داخراوی و كۆنەپارێزی”.

یاسونا لاولی وەزیری یاسا و مافی مرۆڤ لە پەرلەمان ڕایگەیاند “گەیشتوون بە بڕیارێكی مێژوویی، لەگەڵ ئەوەشدا گوێ لە سەرجەم بۆچوونەكان دەگرن”.

ئەو مادەیەی لە یاساكەدا زۆرترین مشتومڕی دروستكردووە، قەدەغەكردنی موومارەسەی سێكسییە پێش هاوسەرگیری و لە دەرەوەی پرۆسەكە.

حكومەتیش پێش پەسەندكردنی یاساكە، بەرگری لێكردووە و بە پارێزراوی دامەزراوەی خێزان ناوی بردووە.

ڕێكخراوەكان دەڵێن “ئەو یاسا نوێیە ڕێخۆشكەرە بۆ دروستكردنی پۆلیسی ئاداب و ڕەوشت و سەركوتكردنی ئازادییەكان”.

دەشڵێن “دەستووری وڵات ڕەچاوی عەلمانیەتی كردووە، بەڵام وردە وردە بەرەو ئسوڵيی و داخراوی دەبردرێت”.

بەپێی یاساكە، موومارەسەی سێكسی لە پێش هاوسەرگیری، زیندانیكردنی تێدایە بۆ ماوەی ساڵێك.

یاساكە، بە پشتیوانی گرووپە ئیسلامییەكان كراوە سەرباری ناڕازیبوونی لیبراڵەكان.

هاوكات یاساكە، ڕەخنە و سووكایەتی بە سەرۆكی وڵاتیشی بە تاوان هەژماركردووە و تاوانبار بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی دەكرێت.

ئەندریاس هارسونو لە ڕێكخراوی هیۆمان ڕایتس وۆچ دەڵێت “ئەو گۆڕانكارییانە گەورەترین شكستە لە دیموكراسیەتی ئەندەنووسیا”.

گۆڕانی كەشوهەوا ژنان دەكاتە سەركردە
پێت گۆڕانی كەشوهەوا ژنان دەكاتە سەركردە
مۆزی درۆزن خۆراكێكی سەرەكییە
دوات مۆزی درۆزن خۆراكێكی سەرەكییە
پەیوەندیدار