وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی فۆڕمی نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان چالاک کرد و ئاماژە بەوەشکراوە، هەمو کەسێکی شایستە و کەمدەرامەت یەکەی نیشتەجێبونی پێدەدرێت.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکە بەشێوەی ئۆنلاین و وردەکاری پرۆسەکەى بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت راگەیاند.
دانا عەبدولکەریم، ئاماژەى بەوەکرد ئەو پڕۆسەیەى رایانگەیاندوە بۆ دابەشکردنى زیاتر لە (نۆ) هەزار یەکەى نیشتەجێبونە کە بەشێکى یەکەکان تەواو بون و بەشێکیان ماوە تەواوبکرێن، بەڵام پڕۆسەى دابەشکردنەکە لە چوارچێوەى ئەم فۆرمەوە دەست پێدەکات و پێگەکە کاراکراوە، هاوڵاتیان دەتوانن داواکارى پێشکەشک بکەن و فۆرم پڕبکەنەوە.
لەڕێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە