سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە



رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەک دەدات، پرسیاری زارەکیش ئاڕاستەی وەزیرانی ناوخۆ و دارایی دەکرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی بڵاوکردەوە و بەپێی بەرنامەی کار لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەکرێدانی زەوی کشوکاڵی دەدرێت، لە بڕگەی دووەم و سێیەم پرسیاری زارەکی ئاڕاستەی وەزیرانی ناوخۆ و دارایی دەکرێت.

لە بڕگەی چوارەم و پێنجەمیش، خوێندنەوە و گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی ھەردوو پڕۆژەیاسای بەخشینی ھەڵگرانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی و خزمەتگوزاری لە ڤیزای چوونەژوورەوە لەنێوان عێراق و روسیا و قوبرس دەکرێت.

لە بڕگەی کۆتایش راپۆرتی ھەردوو لیژنەی تەندروستی و ژینگە، لەبارەی پڕۆژەیاسای ھەمواری ٢١ی یاسای میلاک دەخوێنرێتەوە.

 

پیسبوونی ژینگە کاریگەریی لەسەر تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە هەیە
پێت پیسبوونی ژینگە کاریگەریی لەسەر تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە هەیە
لە رۆژی هەینیشدا دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری بەردەوامە
دوات لە رۆژی هەینیشدا دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری بەردەوامە
پەیوەنیدر