لە گەڕەكی تاسڵوجەی شاری سلێمانی، ماڵێك سووتاو بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.
ئاوات عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی لێچوونی غازەوە لەگەڕەكی تاسڵوجەی شاری سلێمانی ماڵێك سوتاو بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.
ئەوە لەكاتێكدایە لەماوەی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی تەقینەوە و لێچوونی غاز لە بەشێكی شار و شارۆچكەكانی هەرێم ڕویدا و بەهۆیەوە چەندین كەس گیاناین لەدەستدا و بریندار بوون.