نوسینگەی راگەیاندنی کەریم شکور جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنەوەکەیەوە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە دەڵێت، ھەندێ پەیج و سۆشیال میدیا دەیانەوێت، ئەم کەیسە بەلاڕێدابەرن و بیخەنە خانەی عەشیرەتگیرییەوە و بەشێوەی گشتگیر عەشیرەتێک تاوانباربکەن، ئێمە ھەمووان دڵنیادەکەینەوە، کە کەیسە رێکاری یاسایی خۆی دەگرێت.
لە روونکردنەوەیەکەی نوسینگەی کەریم شکو جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی هاتووە، دوابەدوای رووداوەکەی ئەمرۆ، ھەندێ پەیج و سۆشیال میدیا دەیانەوێت، کەیسە بەلاڕێدابەرن و بیخەنە خانەی عەشیرەتگیرییەوە و بەشێوەی گشتگیر عەشیرەتێک تاوانباربکەن، ئەوان ھەمووان دڵنیادەکەنەوە، کە کەیسە رێکاری یاسایی خۆی دەگرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، “ئێمە ئیدانەی ئەو جۆرە راگەیانددراوانە دەکەین و دوور و نزیک ھیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، عەشیرەتی گل خاوەن قوربانی و تێکۆشانی گەورەن و دەیان کادر و پێشمەرگەی تێکۆشەری ھەیە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ مەلا کەریم جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ناو بارەگای مەڵبەندی حەمرین هەوڵی تیرۆرکردنی درا.