بەرێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، شەپۆلی گەرما بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما ھەر بە بەرزی دەمێننەوە و. ھەفتەیەکی گەرم بەرێدەکەین.
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی راگەیاند، ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی لە ھەرێم کردووە بەردەوامی دەبێت، هۆکارەکەشی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی ساڵانەوەیە، بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ و ھەفتەی داھاتووش پلەکانی گەرما ھەر بە بەرزی دەمێننەوە و ھەفتەی داھاتوو ھەفتەیەکی گەرم بەرێدەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی گەرمیان تۆمارکراون، کە لە خانەقین ٥١ پلە و لە کەلار و مەیدان ٤٩ پلە و پارێزگای کەرکوکیش ٤٩ پلە تۆمارکراون، لە رۆژانی داھاتووش ھەر بەبەرزی دەمێننەوە.
ئاشکراشیکرد، ئاسایی و سروشتیە لەم مانگەدا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە، چونکە مانگی ئاب یەکێکە لە مانگە گەرمەکانی ساڵ.