كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی داهاتەكانی بەرهەمهێنانیان لەهەرێمی كوردستان بۆ نیوەی یەكەمی ئەمساڵ بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانیان لەهەرێمی كوردستان بەرێژەی ٦٪ بۆ ٣٦ هەزار و ٤٠٠ بەرمیل نەوتی هاوتا بەرزبووەتەوە.
دانە غاز ئاماژەی بەوەکردووە، داهاتی بەرهەمهێنانیان لەهەرێمی كوردستان گەیشتووەتە ٢٢٢ ملیۆن دۆلار، هۆكارەكەشی بۆ دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهاندا دەگەڕێتەوە.
باسی لەوەکردووە، دابەزینی نرخی نەوت بۆتە هۆی ئەوەی كۆمپانیاكەیان داشكاندنەكانیان لەسەر فرۆشتنی بەرهەمەكانی دیكە لەهەرێم كەم بكەنەوە و دوای وەستانی كارەكانیان لەهەرێم دەستیان كردوە بەفرۆشتنی بەرهەمە چڕكراوەكان بە لایەنە ناحکومییەکان.
دانە غاز جەختی لەوەکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانیان زیادیكردووە، بەڵام تێچوونی كارەكانیان بەرێژەی ١٥٪ كەمیكردووە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی دەرهاوێشتەكانی دابەزینی نرخی نەوت سنووردار بێت.