ئەمریكا: گۆڕانكاری بەسەر سزاکانی عێراقدا نەهاتووە



حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی كاركردنی كۆمپانیاكانی ڕوسیا لە عێراق، سزاكانی سەر عێراق گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.

ماتیو میللەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، هیچ گۆڕنكارییەكە بەسەر سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر ڕوسیا نەهاتوەو، هەموو ئەو سزایانەی بەسەر ڕوسیایاندا سەپاندووە وەك خۆیان جێبەجێ دەكرێن و، گۆڕانكاریان بەسەردا نایەت.

ئاماژەی بەوەکرد، هیچ لێخۆشبوونێكیان بۆ عێراق دەرنەكردووە و سیاسەتی ئەوان بەرامبەر عێراق، لە بەرامبەر كاركردنی كۆمپانیا ڕوسییەكان لەو وڵاتە گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵكو بەردەوام دەبن لەوەی هەموو ئەو سزایانەی بەسەر ڕوسیایاندا سەپاندووە، وەك خۆیان جێبەجێ بكرێن، چونكە ئەمریكا دژی داگیركاری بێ پاساوی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دەوەستێتەوە.

بە فەرمانی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی ڕوسیا، لە ٢٤ شوباتی ٢٠٢٢دا، هێرشكرایەسەر ئۆكرانیاو، بەو هۆیەوە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا، چەندین سزای دارایی و ئابورییان بەسەر مۆسكۆدا سەپاند.

کارەساتە سروشتییەکان  ١٢٠ ملیار دۆلار زیانی ئابووریی لێکەوتووەتەوە
پێت کارەساتە سروشتییەکان ١٢٠ ملیار دۆلار زیانی ئابووریی لێکەوتووەتەوە
بەهای دۆلار دابەزینی تۆمارکرد
دوات بەهای دۆلار دابەزینی تۆمارکرد
پەیوەنیدر