شوکری: سەرجەم گەنمی جوتیارانی کوردستان وەردەگیرێت



سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ڕایگەیاند لە ڕێی وەبەرهێنەرانەوە سەرجەمی ئەو گەنمانەی لە پشکینی دەردەچن، لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، لە دوێنیوە دەستکراوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پرۆسەکە تا 2ی ئەیلولی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە، وەبەرهێنەران بڕیاریانداوە لە 2ی تشرینی یەکەمی داهاتوو پارەی ئەو گەنمەی وەردەگیرێت، ڕادەستی جوتیاران بکەن.

محەمەد شوکری ڕاشیگەیاند، ئەو گەنمەی وەردەگیرێت بۆ دوو پلە پۆلێنکراوە یەکەمیان تۆنی بە 600 هەزار دینار و پلە دووش بە 575 هەزار دینار وەردەگیرێت.

هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بەڕێوەبردنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ هه‌رێم ناكۆكن
پێت هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بەڕێوەبردنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ هه‌رێم ناكۆكن
میزۆپۆتامیا دەبێتە خاکێکی بێ ڕووبار
دوات میزۆپۆتامیا دەبێتە خاکێکی بێ ڕووبار
پەیوەنیدر