لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی



لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا و بەوەش تەنها لە ئەمڕۆدا بەهای ١٠٠ دۆلار هەزار و ١٥٠ دیناری لەدەستداوە.

 

هاوکات، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢١٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو کە لەو بڕەش نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەختینەی خستووەتەڕوو.

لە لایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ گرتنەبەری رێکارەکان چەند بڕیارێکی تایبەتی بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ دەرکرد.

ئەوە لەکاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆمەڵێک رێکاری نوێ بۆ کۆنترۆڵ کردنی نرخی دۆلار ڕابگەیەنێت و لەو بارەیەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی وتی، ” ئەگەری هەیە ئەو ڕێکارانە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بکاتەوە.”

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم “عێراق پابەندی ڕیککەوتنەکان نییە”
پێت وتەبێژی حکومەتی هەرێم “عێراق پابەندی ڕیککەوتنەکان نییە”
دژەتیرۆری کوردستان”تورکیا هێرشەکانی ئەنجامداوە”
دوات دژەتیرۆری کوردستان”تورکیا هێرشەکانی ئەنجامداوە”
پەیوەنیدر