کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان خشتەی کاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بڵاودەکاتەوە



بەرێوەبەری تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کۆمسیۆن پابەندە بە بەرێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و لە هەفتەی داهاتوو خشتەی کاری پەیوەست بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بڵاودەکەنەوە.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی و پابەندی خۆی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی هەرێم دەربڕیوە،و لە هەفتەی داهاتووشدا خشتەی کارەکانی پەیوەست بە ئامادەکاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بڵاو دەکاتەوە و لە دوای ئەوە وادەش تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی هەرێم دیاریدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان سەرۆکایەتی هەرێم رێکەوتی ٢٥ی مانگی شوباتی وەک وادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی خوڵی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم دیاریکرد.

 

قوباد تاڵەبانی”نابێت پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە پەک بخرێت”
پێت قوباد تاڵەبانی”نابێت پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە پەک بخرێت”
 فێستيڤاڵى ساڵانەى تەندروستى لە شارى سلێمانى بەڕێوەدەچێت
دوات  فێستيڤاڵى ساڵانەى تەندروستى لە شارى سلێمانى بەڕێوەدەچێت
پەیوەنیدر