ئەنجومەنی وەزیرا ی حکومەتی هەرێم پەیڕەوی سندوقی چاودێری و شیاندنی خاوەن پیێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکانی پەسەند کرد.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، سندووقی چاودێریی شیاندنی خاوەن پێداویستیی تایبەت و کورتەباڵاکان پەسند کرا” .
وتیشى “لە ماوەی هەفتەیەکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاساکە واژۆ دەکات و جێبەجێ دەکرێت”.
سندووقی چاودێریی شیاندنی خاوەن پێداویستیی تایبەت و کورتەباڵاکان لە ماف و ئیمتیازاتەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکاندا هاتووە و سەرمایەدار و خێرخوازان لەو رێگەیەوە هاوکارییان دەکەن و حکومەت سەرپەرشتیی سندووقەکە دەکات.
هاوکات لەمبارەیەوە، عومەر جەبار ساڵح سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، ڕایگەیاند؛ پیرۆزبایی یهكی گهرم ئاراستهی سهرجهم خاوەن پیێداویستییە تایبەت و کورتە باڵاکان دەکەم، بۆ ئەم هەنگاوەش زۆر سوپاسی خاتوو کوێستان محەمەد دەکەم کە هاوکار و خەمخۆری ئەم توێژەیە.
وتیشی؛ وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ لە درێژەی هەوڵ و ماندوبونەكانی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان و کورتەباڵاکان، توانی بەكۆی دەنگ رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرێیت بۆ (سندوقی شیاندن) كە بەهیوام لە داهاتویەكی نزیكدا ئەم سندوقە کارەکانی بەیاسایی جێبەجێ بکرێت.