ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی پڕۆژە یاسای نەوت و غازی عێراق و سندوقی چاودێری خاوەن پێداویستی تایبەت کۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا تایبەت بە گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەخرێتەڕوو.
لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی پەیڕەوی (سندوقی چاودێری و شیاندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان) دەخرێتەڕوو.