لە گۆشەیەکی ڕۆژنامەی سەباحدا تیشک خراوەتەسەر بەرهەم و ناردەنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی دیکە و ئاماژە بەوەکراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی کردووە لەسەر ناردنەدەرەوەی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان، هێلکە، سێو، ترێ، هەنجیر و هەنگوین و هەناردەی وڵاتانی کەنداوی دەکات و لەدواین هەنگاویشدا بڕیاریدا بەرهەمی پەتات هەناردەی ئیمارات بکات.
لەلێدوانێکدا جەمال کوخە، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ بەڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکان کە یارمەتی کەرتی تایبەت دەدات لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمەوە بریتییە لە دۆزینەوەی بازاڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنی کردووە بۆ ناردنەدەرەوەی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان، هێلکە، سێو، ترێ، هەنجیر لەگەڵ هەنگوین.
لەنوێترین هەنگاویدا حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە ٥ هەزار تەن پەتاتە هەناردەی وڵاتی ئیمارات بکات ئەو کارەش لەڕێگەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکرێت، کوخە ئاماژەی بەوەکردووە، بەراورد بەساڵانی ڕابردوو بڕی بەرهەمهێنان زیادی کردووە ئەوەش بەهۆی پشتگیرییەکانی حکومەتەوەیە کە پێشکەشی کەرتە جیاوازەکان و کەرتی کشتوکاڵی کردووە و تونیویەتی بگاتە ئاستێک بەگوێرەی پێوەر و پێوانە جیهانییەکان بەرهەمەکانی هەناردەی دەرەوە بکات.