بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوێنێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانی سنورەکەیان هاووڵاتیەکیان لە سنوری گوندی (کانی سارد) دەستگیر کرد بە تۆمەتی زیادەڕۆیی و دروستکردنی خانووی بێ مۆڵەت .
ئاماژەی بەوەشداوە، لە چالاکیەکی دیکەی هەمان بنکەدا لە سنوری گوندی (بناویلە)ی سەر بە ناحیەی سیتەك دەستگیراوە بەسەر چەند دارێکی بڕاوەی سروشتی کە لە لایەن سەرپێچیکارێکەوە بڕابوونەوە، بەڵام پێش گەیشتنی مەفرەزەکە سەرپێچیکارەکە هەڵهاتبوو.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چالاکییەکی دیکە لە دۆڵی دووکانیان هاووڵاتییەك دەستگیر کرا، بە تۆمەتی بڕینەوەی ٥٠ داری سروشتی لە جۆری بەڕوو .
دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردوەتەوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران دەگرێتەبەر.