بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، لە رووداوێكی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش كەسی دیكەش برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای سلێمانی – چەمچەماڵ نزیک کارگەی خشتی ئاشور دوو كەس گیانیان لەدەستدا و شەش كەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دوو کەسەی گیانیان لە ەستداوە ژنێکی تەمەن (٥١) ساڵ و گەنجێکی تەمەن (٢١) ساڵە و دایک و کوڕن، شەش کەسی دیکەش برینداربوون ،کە سێ مناڵ و سێ ژنن.
تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بەمەبەستی چارەسەری بەپەلەی بریندارەکان و گواستنیانەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ .