لەماوەی یەك مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەکانی دڵ لە سلێمانی (526) كەس بووژانەوەی دڵیان بۆ ئەنجامدراوە.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیمان لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/7/31) لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی 1.394 نەخۆش سەردانیان كردووە و 698 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ڕاشیگەیاند، لەو ماوەیەدا 526 بووژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە و 28 نەشتەرگەری دڵ و 243 قەستەرە و 140 باڵۆن و 4 پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجام دراوە.
جەختیشی كردەوە، هەر لە ماوەی ئەو مانگەدا 282 پشكنینی سیتی سكان و 247 ئیكۆ و 327 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە و 64 چارەسەری سروشتی كراوە و 107 تیشك گیراوە.