ئەمریكا و ئوسترالیا دژی چین هاوکاری یەکدی دەکەن



 

وەزیری بەرگریی ئەمریكا، لۆید ئۆستن لەگەڵ جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا، ریچارد مارلێس باسیان لە قووڵبوونەوەی هاریكارییەكان دژ بە چین كرد.

لۆید ئۆستن لە پێنتاگۆن پێشوازی لە هاوتای ئوستراڵیی ریچارد مارلێس كرد.

وتەبێژی پنتاگۆن، پات ڕایدەر لە ڕاگەیەندراوێكیدا سەبارەت بە كۆبوونەوەكە ئاماژەی بەوە كرد كە هەردوو وەزیر هاوپەیمانی ئەمریكا-ئوسترالیایان تاوتوێ كردووە.

دەشڵێت: هەردوو وەزیر دڵنیاییاندا لە پێداگرییان سەبارەت بە قووڵكردنەوەی هاریكارییە دووقۆڵییەكان سەبارەت بە بەرگریی، بەتایبەتی جێگیركردنی هێز و تەكنەلۆژیای بەرگریی.

هەردوولا بەتایبەتی ئاماژەیان بە پێداگریی هاوبەش كرد دژبە چالاكییە سەربازییە ناسەقامگیرییەكانی چین و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە ڕەوشی ئەمنیی هەرێمیی.

پات ڕایدەر ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو وەزیر ڕێككەوتوون لەبارەی درێژەدان بە هاریكاری لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەكاندا لە پێناو پشتیوانیكردن لە دیدی ئازاد و كراوەی هاوبەشی هیند-زەریای هێمن.

بەڕازیل گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی مۆندیال
پێت بەڕازیل گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی مۆندیال
ڕووسیا بە چڕی ئۆكراینی مووشەكبارانكرد
دوات ڕووسیا بە چڕی ئۆكراینی مووشەكبارانكرد
پەیوەنیدر