وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمڕۆوە پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات.
ڕوونیشیکردەوە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بە شێوەی ئۆنڵاین دەبێت و لەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن تا ڕۆژی 1ی 12ی ئەمساڵ هاووڵاتییان دەتوانن پڕی بکەنەوە.
بڕیارە دواتر لیژنەی تایبەتمەند هەڵسەنگاندن بۆ فۆڕمەکان بکات و لەسەر بنەمای خاڵبەندی یەکەکان بە قیستی 25 ساڵ وەربگرن کە ژمارەیان نۆ هەزار یەکەیە.