بەهۆی كەم كردنەوەی ئاستی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، سەرەڕای خستنەبواری جێبەجێ كردنی یاسای بودجە، بەڵام نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكاندا جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە بەهای 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 500 دینار.
هاوكات لە بۆرسەی هەولێر نرخی 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 750 دینار.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ڕێنماییەكانی جێبەجێ كردنی یاسای بودجەی سێ ساڵی (2023 و 2024 و 2025)ی عێراق لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی عێراقی) بڵاوكرایەوە و لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە و دەبێت نرخی دۆلار دابەزێت.