شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان كۆدەبێتەوە.
میدیای پارتی بڵاویكردەوە، شاندێكی باڵای مەكتەبی سیاسی بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی چۆتە بەغدا و لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە و سەرەتاش لەگەڵ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادە دەبێت.
چوونی شاندی پارتی بۆ بەغدا هاوكاتە لەگەڵ جێبەجێ كردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراق و ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای نەوت و غاز و هەروەها بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی بەتایبەت بۆ كۆتایی هێنان بە خوولی پەرلەمانی كوردستان و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەژێر سەرپەرشتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق.