وەزارەتی پەروەردەی كومەتی هەرێمی كوردستان، پرسیار و وەڵامەكانی تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ خوولی دووەم بڵاوكردەوە.
لێژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەکەینەوە، ڕۆژانە لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ساڵی خوێندنی (2022-2023) خولی دووەم بڵاو دەکرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، بابەتی تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی ( زمان و ئەدەبی کوردی) دانراوە.