لە دوو ڕووداوی جیادا دوو ئۆتۆمبێل لە شاری هەولیر گڕیان گرت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بە هۆی رژانی بەنزینەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو لە شەقامی 150 مەتری گڕی گرت و بە تەواوی سووتا.
هەر ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای پیرمام بەردەم ماس سیتی، تەکسییەک گڕی گرت.