روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی پێدانی داهاتی هەڵە بە بەغدا



وەزارەتی دارایی و ئابوری لەبارەی پێدانی داهاتی هەڵە بە بەغدا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:”هیچ ژمارەیەکی ناڕاسمان لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێم نە داوە بەبەغدا”.

وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا رەتیدەکاتەوە وەفدی هەرێم ژمارەی ناڕاستیان لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێم بە بەغدا دابێت و دەشڵێت:”وەفدێکی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی لە وەزارەتی دارایی هەرێمن بەمەبەستی وردبینی تەرازووی پێداچونەوەی شەش مانگی ڕابردووی هەرێمی کوردستان”.

دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی:

( ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی )
لەوەڵامی لێدوانی چەند پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق و چەند میدیایەک کە ئاماژەیان بەوە کردووە وەفدی هەرێم ژمارەی ناڕاستیان لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێم داوە بەبەغداد.
بۆ ڕایگشتی و هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە سەرلەبەری ئەو تۆمەت و لێدوانانە ناڕاست و چەواشەکارین، نزیکەی دوو ساڵە پەیوەندیەکی تەندروست و بەردەوام لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێم هەیەو ساڵی ٢٠٢٢ سەرجەم ڕاپۆرتەکانی هەرێم دەربارەی خەرجی و داهاتی نەوت و ناوخۆ دوای وردبینی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی و هەرێم پەسەند کراون.

ڕۆژی ٢٠٢٣/٧/١٦ تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقیان کرد بۆ ئەوەی لە سەر شێوازی ئامادەکردن و پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی مانگانەی تەرازوی پێداچونەوە گفتوگۆبکەن بەو شێوازەی کە عێراق داوای دەکات، ڕاستەوخۆ دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی پێنج مانگی سەرەتای ٢٠٢٣ یان بۆ بەغداد ناردووە، لە ٢٠٢٣/٧/٣٠ ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی حوزەیرانیان پێشکەش کردووە.
بۆ زانیاری هەموو لایەک دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم بەهاوبەشی بەرپرسیارن بۆ وردبینی و پەسەندکردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگانە نەک وەزارەتی دارایی، لەڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ٢٠٢٣/٨/٣ وە وەفدێکی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی لە وەزارەتی دارایی هەرێمن بەمەبەستی وردبینی تەرازووی پێداچونەوەی شەش مانگی ڕابردووی هەرێمی کوردستان.
بۆیە بۆ ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزانە باشترە پێش ئەوەی قسە لەسەر بابەتێک بکەن پەیوەندی بەلایەنی فەرمیەوە بکەن و زانیاری دروست لەبارەیەوە بەدەست بێنن. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٣/٨/٦

بە پێی خشتە نوێیەکە، ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
پێت بە پێی خشتە نوێیەکە، ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
وەزارەتی ناوخۆ ئەو شوێنانە دادەخات کە مەترسی خنکانیان لێدەکرێت
دوات وەزارەتی ناوخۆ ئەو شوێنانە دادەخات کە مەترسی خنکانیان لێدەکرێت
پەیوەندیدار