وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لیستی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە و سبەینێ مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی کە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوکراوەتەوە، سبەینێ دووشەممە ٧-٨-٢٠٢٣، مووچەی وەزارەتی (ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن) دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری دوای ناردنی بڕی ٥٩٨ ملیار دینار لەبەغداوە خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە بەڵام چەند وەزارەتێکی تێدانەبوو، ئەمڕۆش خشتەی تەواوی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە.
ئێستا مانگی ٨-ەو مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی (٦،٧)یان وەرنەگرتووە.