بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ئەو بەنزینخانانەی دیاریكرد، كە بەنزینی حكومی بە شۆفێران دەدەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ دوو شەممە لە 16 بەنزینخانەی ناوەوە و دەرەوەی هەولێر بەنزینی حكومەتی دابەش دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، هەر لیترێك بەنزین بە 750 دینار دەدرێت بە شۆفێران.