ئەمرۆ نرخی دۆلار کەمێک دابەزی ،بەراورد بە دوێنێ نرخی100دۆلار 150هەزار و 300دینارە
بانكی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە “ئەمڕۆ بڕی 212 ملیۆن و 397 هەزار و 10 دۆلاری خراوەتە بازاڕەوە، لەو بڕە 196 ملیۆن و 417 هەزارو 10 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە، 15 ملیۆن و 980 هەزار دۆلارە.
بانکی ناوەندی دەیەوێت لەرێگەی خستنەڕووی دۆلارەوە بەهای دینار بەرز بکاتەوە بۆ ئەو نرخەی دیاری کردوە کە 132 هەزارە بەرامبەر 100دۆلار.