ڕووسیا بۆ ئۆکراینا” پێویست بە دانوستان ناکات و دەبێت چۆک دابدەیت”



جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا، لە لێدوانێکیدا لەسەر کۆبونەوەی جددە سەبارەت بە ئۆکرانیا رایگەیاند، “پێویست بە دانوستان لەگەڵ کیێڤ ناکات و پێویستە دوژمن لەسەر ئەژنۆکانی چۆک دابدات و لێمان بپاڕێتەوە رەحمی پێبکەین”.

دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، “سەركۆنەكردنی خواستی کۆتاییهێنان بە جەنگ ئەستەمە و مەحاڵە بتوانین بڵێین کە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا گەرەنتی سەروەری دەوڵەتان دەکات، لە هەمان کاتیشدا ئەم پەیماننامەیە جەخت لە مافی گەلانیش دەکاتەوە لە دیاریکردنی هەر پێشنیازێکی ئاشتی، و بواریش دەداتە ئەو پێشنیازە و دەرفەتی سەرکەوتنی هەیە ئەگەر مەرجە گەورەکانی تێدا جێبەجێبکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر پێشنیازێکی ئاشتی دەرفەتی سەرکەوتنی هەیە ئەگەر مەرجە گەورەکانی تێدا جێبەجێبکرێت، کە بریتییە لە ڕازیبوون بە مەرجەکانی هەردو لایەنی ململانێکان، ئەم خاڵەش لە کۆبونەوەکەی جددەدا بەدینەهات، هەروەک پێویستە بەسەرهاتە مێژوییەکانیش لەبەرچاو بگیرێن، بەو پێیەی دەوڵەتی ئۆکرانیا پێش ساڵی 1991 بونی نەبوە و بەشێک بوە لە ئیمپڕاتۆریەتی ڕوسیا لەو کاتەدا.
دیمیتری مێدڤێدێڤ باسی لەوەشكردوە، “ئەو ناوبژیوانەی کە ئامادەیە دان بەم خاڵە ئاشکرایانەدا بنێت، دەرفەتی سەرکەوتنی هەیە و هەرکەسێک بە پێچەوانەوە لەمە بڕوانێت، هیچ دەرفەتێکی نییە”.

ڕۆژانی (5 و 6ی (ئاب/8)ی ئەمساڵ، شاری جددە بە بێ ئامادەبونی ڕوسیا، میوانداری ڕاوێژکاران و نوێنەرانی زیاتر لە 30 وڵاتی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراینا.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانیشتنی چوارەمی لەمساڵدا ئەنجام دەدات
پێت ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانیشتنی چوارەمی لەمساڵدا ئەنجام دەدات
بۆ ڕاگرتنی “تیلیگرام” لە هەرێم بڕیار درا
دوات بۆ ڕاگرتنی “تیلیگرام” لە هەرێم بڕیار درا
پەیوەندیدار