دابەشکردنی مووچە راگیرا



دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە بەهۆكارێكی نادیار راگیراوە و داواش دەکرێت پێشمەرگەکان سەردانی بانکەکان نەکەن بۆ وەرگرتنی مووچە.

ژمێریاری لیوای ٥ی پیادەی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا، ئاگاداری پێشمەرگەکانی دەکاتەوە و دەڵێت:” بەھۆکارێکی نادیار کە نازانن چییە، مووچەی مانگی تەمموز “(٧)ی لیوا ھاوبەشەکان تا کاتێکی نادیار ڕاگیراوە و دەسەڵاتی خەرجكردنی نەدراوە بە بانكەكان.

لە راگەیەندراوەکەدا لیوای ٥ی پیادە داوا لە پێشمەرگەکان دەکات کە سەردانی بانكەكان نەكەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی تەمموز.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەرچەندە پارەی هاوپەیمانان بۆ مووچەی مانگی حەوتی لیوا هاوبەشەكان گەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە، و پارەکەش خراوەتە سەر هەژماری ئەو بانکانە کە مووچەی لیواکان دابەشدەکەن، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆكارێكی نادیار دابەشكردنەكەی راگیراوە وپێدەچێت رۆژی سێشەممە دابەشبکرێت.

لە بارەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوە دەدرێت
پێت لە بارەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوە دەدرێت
یانەی هەولێر بەرامبەر قوە جەوییە دۆڕا
دوات یانەی هەولێر بەرامبەر قوە جەوییە دۆڕا
پەیوەنیدر