هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێم ڕادەگیرێن



بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بەهۆی بەڕێوەچوونی خوولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەییەوە بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك، ڕۆژانە چەند كاتژمێرێك هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

سبەی یەک شەممە 6-8-2023 تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ خولی دووەم دەست پـێ دەکـات و ڕۆژی دوو شەممە 14-8-2023 كۆتایی دێت.

بژوێن عەلی، بەڕێوەبەری بەشی بەبازاڕكردنی كۆمپانیای ئای كیو بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەكاتی بەڕێوەچوونی خوولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

ڕاشیگەیاند، لە سبەینێوە بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك ڕۆژانە لەكاتژمێر 6 بۆ 8ی بەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ پاراستنی سەلامەتی تاقیكردنەوەكان و ڕێگری لە دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكانە، كە ساڵانە لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ هەردوو خوولی یەكەم و دووەم ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەشێك لە كۆمپانیاكان لەدوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوەكان قەرەبووی بەشداربووانیان دەكەنەوە.

یاساى سەربازى زۆرەملێ لە عێراق بەم نزیکانە دێتەوە ناو پەرلەمان
پێت یاساى سەربازى زۆرەملێ لە عێراق بەم نزیکانە دێتەوە ناو پەرلەمان
بەهۆی هەبوونی دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوەی پزیشکی چوار دەرمانخانە داخران
دوات بەهۆی هەبوونی دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوەی پزیشکی چوار دەرمانخانە داخران
پەیوەنیدر